هیدایەت هەورامی (مەلازادە)
وه‌رگێڕ، نووسه‌ر و ئاماده‌كارە.
ناوی (هیدایه‌ت حسه‌ین كه‌ریم)ـه. به (هیدایه‌ت هه‌ورامی) و (مه‌لازاده) ناسراوه.
ساڵی ١٩٦٦ له گوندی (گوڵپ)ی سه‌ر به هه‌ورامان له‌دایك بووه. په‌یمانگای ته‌ندروستی باڵای له سلێمانی ته‌واو كردووه. بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له زانكۆی سانت كلیمینتس به‌ده‌ستهێناوه.
پیشه‌ی یاریده‌ده‌ری پزیشكه و له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له سلێمانی كار ده‌كات.
جگه له نووسینه‌كانی له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌كاندا، نزیكه‌ی بیست كتێبی له بواره‌كانی وه‌رگێڕان، نووسین و ئاماده‌كردن به چاپ گه‌یاندووه، له‌وانه:
ده‌گاو گوڵپی، ئه‌مانه‌ت "سپارده"
چاودێری ته‌ندروستی و وه‌رزش له ئیسلامدا
نه‌خۆشییه سێكسییه‌كان و سزای خوایی
په‌یامی وه‌رزش، نه‌خۆشییه گوازراوه سێكسییه‌كان
هه‌ورامان و گونده‌كانی هه‌ورامان "چوار به‌رگ"
گەڵپەکۆن "سێ به‌رگ"