پووشپەڕ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

یەکەمین مانگی وەرزی هاوین، دەستپێیکی وەرزی هاوین، چوارەمین مانگی ساڵ لە ڕۆژژمێری کوردیدا.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ئەم مانگە لە 21 یان 22ی حوزەیران( ژوەن )وە دەست پێ دەکات و لە 21 یان 22ی تەمووز(ژولای)دا کۆتایی دێت.

یەکەم ڕۆژی ئەم مانگە واتە 1ی پووشپەڕ درێژترین ڕۆژی ساڵە و یەکەم شەویشی بەپێچەوانەی شەوی چلە(یەڵدا)وە، کورتترین شەوی ساڵە. دوای ئەوە، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ، ماوەی ڕۆژ کورتتر دەبێتەوە و شەوەکان درێژتر دەبنەوە.

هۆکاری ناونانی ئەم مانگە دەگەڕێتەوە بۆ زەردبوون و پەڕینی ڕەنگی گژوگیا لە سەوزەوە بۆ زەرد کە لەم مانگەدا ڕەنگی گژوگیا تەواو زەرد دەبێت.

"پووشپەڕ" وشەیەکی لێکدراوە و لە دوو بەشی "پووش + پەڕ" پێک هاتووە. پووش واتە: گژووگیای وشکبوو، گژوگیای زەردبوو، پووش‌ و پەڵاش.

"پەڕ" لە "پەڕیو"ەوە هاتووە واتە: ڕەنگ‌پەڕیو، زەردبوو،.....)

لەم مانگەدا گژوگیا ڕەنگیان دەپەڕێ و ڕەنگی زەرد باڵ بەسەر کەژ و کێو و هەرد و دەشت و دەردا دەکێشێت.

هەروەها لەم مانگەدا میوە و بەروبوومی دار و درەخت پێ دەگات بۆیە بە شێوەزاری لوڕی، بەم مانگە دەبێژن: "مێڤەڕەس".

لە مانگی پووشپەڕدا هەوا گەرم دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا پلەی گەرما دەگاتە سەرووی 40 پلەی سیلیسی.

ناوی ئەم مانگە لە شێوەزارەکانی زمانی کوردیدا بریتییە له:

  • کرمانجی: تیرمەھ
  • هەورامی: کۆپڕ
  • کەلهوڕی: شەرت‌شوان
  • کوردکی: مەنگا پالی، تەمووزە، تیرمەنگ
  • لەکی: ئاگرانی
  • لوڕی: مێڤەڕەس
  • سۆرانی: پووشپەڕ

مامۆستا هەژار بەم شێوەیە پووشەپەڕی هۆنیوەتەوە:

  • یا خوا هەرکەسێ کوردی خۆش نەوێ
  • وەک پووشی پووشپەڕ بە ڕوودا کەوێ
  • بە داسی مەردی پاڵەی کوردستان
  • بیدەن لە تایە بۆ ساردی زستان[١]
  1. ↑ سەرچاوە:rojanpress