کاوە ژاژڵەیی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هونەرمەندی گۆرانیبێژه‌. ناوی (کاوە ئەحمەد مەلا حسێن ژاژڵەیی)یه‌ و به‌ (کاوە ژاژڵەیی) ناسراوه‌.

ساڵی ١٩٦١ له‌دایك بووه‌.

له‌ ساڵی ١٩٧٧ـه‌وه‌ دەستی بە کاری هونەری کردووه‌. سەرەتا لەگەڵ تیپی شانۆی لادێ كەسەر بە بەڕێوەبەرایەتیی كشتوكاڵ بووه‌، بەشداری لە چەندین ئاهەنگ و بۆنەدا کردووە.

یەکەم گۆرانی بەناونیشانی (وابەشەیدایی لەنجەو لارەوە .... شەهێنی بەناز دێتە خوارەوە) تۆمارکردووە .

ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ تیپی هونەری هەولێردا چەند کارێکی هونەری کردووە.

زیاتر له‌ ساڵانی هەشتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌ویش كاتێك ژمارەیەک بەرهەمی تری تۆمار کردووە.

ڕۆژی ٢٠ی ٥ی ٢٠٢٦ كۆچی دوایی كردووه‌.

صپپچص.jpg