گردی مامەیارە
Jump to navigation
Jump to search
کەوتووەتە خۆرھەڵاتی شاری سلێمانییەوە، لە ڕۆژگاری ڕابردوودا، بەھۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (گولی) لە شارەکەدا و مردنی چەند کەسێک و بەخاکسپاردنیان لەم گردەدا، بە گردی (گولان) ناوبراوە و دواتریش بووە بە (گوڵان)، بەڵام لە سەردەمی میرنشینی بابان (ئەحمەد پاشا)دا، پاش ئەوەی لە لایەن (مامەیارە)ی ئەفسەری تۆپچی لەشکری بابانەوە، گردەکە بووە بە شوێنی بەرەنگاربوونەوە و تۆپبارانکردنی لەشکری تورک، بۆ ڕێزگرتن لەم کەسایەتییە، ناوەکەی بۆ مامەیارە گۆڕاوە.
لە لایەن پیرەمێری شاعیرەوە، گردەکە کراوە بە شوێنی ئاھەنگی نەورۆز و سەیران و ھەموو ساڵێک خەڵکی لەوێ کۆبوونەتەوە. ھەر لەسەر وەسێتی مامەیارە و پیرەمێرد گۆڕی ھەریەکەیان لەوێ بەخاک سپێردراوە، ئەمە جگە لەوەی گۆڕی چەند کەسێکی تریشی لێیە.