12-05-2025
سەركردەیەكی پەكەكە: هەڵوەشاندنەوە کۆتایی نییە، سەرەتایەکی نوێیە
دۆران کاڵکان، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی پەكەكە کۆتایی نییە، بەڵکو سەرەتایەکی نوێیە و ئەو كارە ڕێگە خۆش دەکات بۆ هەنگاو و پێکهاتەیەكی نوێ. دەشڵێت، "بێگومان ئەم كۆنگرەیەكان جیاوازە لە کۆنگرەکانی دیکەی و هاوشێوەی كۆنگرەی یەكەمە، ئەوسا ئیرادەیەكە هەبو بۆ دروستكردنی سەرتایەكی نوێ، ئێستاش ئەو قۆناغە مێژوییە تەواو بوە" .
ئاوێنە: دۆران کاڵکان، لە وتاری دەستپێکی کۆنگرەی پەكەكەدا كە ئەمڕۆ دوشەممە بڵاویكرایەوە، ڕایگەیاند، بێگومان ئەوە کۆتایی نییە، بە ئەنجامێکی وا، هیوادارە هەنگاوی نوێ و دەرفەتی زیاتر. ڕێکخستنی سەرەتایی پەکەکە لە دەوری عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد پێکهاتوە و دواتر بە "ئاپۆچی"، "شۆڕشگێڕانی کوردستان" و "یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێڕی کوردستان" ناسراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆتایی ساڵی 1978دا هەستیان بە پێویستی کرد کە خۆیان وەک حزبێک ڕێکبخەن و 'پارتی کرێکارانی کوردستان' بەو شێوەیە دامەزرا، بە واتایەکی دیکە لە سەرەتاوە وەک پارتێك دامەزرا، سەرەتا پێویستە ئەو ڕاستییە بزانرێت. لەگەڵ ئەوەشدا بێ گومان پەكەكە ڕێکخستنێکی هێڵی ئاپۆیی بو. خاوەنی ئەو جەوهەرە بو و هەوڵی پەرەپێدانی دەدا.
كاڵكان باسی لەوەشكرد، ئەم کۆنگرەیە هاوشێوەی کۆنگرەی یەکەمە. بەڵام چۆن؟ ئەوكات ئیرادەیەکی گەورە هەبو بۆ سەرەتایەکی نوێ، ئێستاش ئیرادەیەکی گەورە هەیە لەسەر بنەمای تەواوبونی مێژویی ئەو سەرەتایە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەم هەڵوەشاندنەوەیە کۆتایی نییە.
ئەوەشی خستەڕو، پەكەكە ئەو هەڵوەشانەوەیە بە شێوەیەکی بەهێزتر لە دامەزراندنی خۆی جێبەجێ دەکات، بۆ ئەوەی ڕێگە خۆش بکات بۆ هەنگاو و پێکهاتەی نوێ، بۆ دروستکردنی زەمینەی گونجاویش.[١]
شوێنی چەكدانانی پەكەكە ئاشكرادەكرێت
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی پارتەكە و کۆتایی بە خەباتی چەکداری ڕاگەیاند، بەگوێرەی میدیاكانی توركیاش، پەكەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و بە سێ قۆناغ چەك دادەنێت كە لە ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەبێت.
كەناڵی سی ئێن ئێن تورك بڵاویكردەوەتەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا چەکەکانیان بە چاودێریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەست دەکەن.
ئاماژەی بەوەشكرد، چەكەكانیان لە چەند شوێنكی جیاوازی هەرێمی كوردستان ڕادەست دەكرێن، كە بریتین لە ئامێدی و كانی ماسی لە دهۆك، كۆیە لە هەولێر، ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی. لەو ناوچانە دەبن كە بنكە و بارەگاكانی ئەو پارتەی لێوە نزیكە.
پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، ئەمڕۆ بە فەرمی ئەنجامنامەی 12هەمین کۆنگرەی بڵاوکردەوە و ڕایگهیاند، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هەیکەلی ڕێكخراوەیی پهكهكه و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دراوە.
هەروەها كوژرانی دو سەركردەی باڵای بەناوەكانی عەلی حەیدەر کایتان، لە 3ی (تەمموز/7)ـی 2018 و ڕەزا ئالتون کە لە 25ی (تشرینی یەكەم/10)ـی 2019 ڕاگەیاند.
بافڵ جهلال تاڵهبانی: پێشوازی له خۆههڵوهشاندنهوه و چهكدانانی پهكهكه دهكهین
خەندان-
بافڵ تاڵەبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان لهپهیامێكدا پێشوازی له خۆههڵوهشاندنهوه و چهكدانانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پهكهكه) كرد و راشیگهیاند، "بهردهوامین له ههوڵهكانمان بۆ سهرخستنی ئهم ههنگاوه مێژوییه".
بافڵ تاڵەبانی لهپهیامێكدا بڵاویكردهوه، "بڕیاری پهكهكه بۆ بهدهمهوهچونی بانگهوازهكهی عهبدوڵا ئۆجهلان و خۆههڵوهشاندنهوه و چهكدانان لهم قۆناغه ههستیار و چارهنوسسازهدا ههنگاوێكی مێژوییه و پێشوازیی لێدهكهین".
یهكێتیی وهك ههمیشه پهرۆشه بۆ سهرخستنی پرۆسهی ئاشتی و هاوكار و پشتیوانی ههمولایهك دهبین راشیگهیاندوه، یهكێتیی وهك ههمیشه پهرۆشه بۆ سهرخستنی پرۆسهی ئاشتی و هاوكار و پشتیوانی ههمولایهك دهبین بۆ سهرخستنی ئهم ههوڵه، پێمانوایه چهكدانان بهشێكی پرۆسهكهیه و دهبێت ههنگاو و بهشهكانی دیكهی پرۆسهكه جێبهجێبكرێت تاوهكو بگهینه ئهو ئامانجانهی ههوڵمان بۆیان داوه".
ئێمه به شوێن ههنگاوهكانی سهرۆك مامجهلالدا ستراتیجی نیشتمانیی خۆمان ئاڕاسته دهكهین ئهوهشیخستۆتهڕو، "ئێمه به شوێن ههنگاوهكانی سهرۆك مامجهلالدا ستراتیجی نیشتمانیی خۆمان ئاڕاسته دهكهین كه وهك یهكهم سهركرده شانی دایه بهر سهرپێخستنی پرۆسهی ئاشتی، ئهمڕۆش بهردهوامین له ههوڵهكانمان بۆ سهرخستنی ئهم ههنگاوه مێژوییه".
بافڵ جهلال تاڵهبانی دهشڵێت، "دوپاتیدهكهمهوه تهنیا رێگا بۆ سهقامگیری له رۆژههڵاتی ناوهڕاست چارهسهركردنی ئاشتییانهی كێشهی كورده".
رونیشیكردۆتهوه، "هیوام سهرخستنی پرۆسهی ئاشتییه له باكوری كوردستان و توركیا تاوهكو لاپهڕهیهكی نوێی سیاسی و دیپلۆماسی له نێوان سهرجهم لایهنهكان ههڵبدرێتهوه و ههنگاو بۆ كاركردنی پێكهوهیی بنرێت و كاریگهریی ئهرێنی لهسهر تهواوی كوردستان ههبێت".[٢]
لاهور شێخ جهنگی: دەسەڵاتدارانی ئهنقەرە بەرپرسیارێتیی گەورە و مێژوییان دەکەوێتە سەرشان
لاهور شێخ جهنگی، سهرۆكی بهرهی گهل ڕایگهیاند، پێشوازی لە بڕیارەکانى کۆنگرەى 12هەمینى پارتی کرێکارانی کوردستان دهكات، پێشتر و ئێستاش هانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیایان داوە لەبری شەڕ و خوێنڕشتن بگەڕێنەوە بۆ مێزى دانوستان و بە ئاشتى ئەو ململانێ مێژوییەى لەنێوان هەردولا دروست بوە چارەسەر بکەن، دهشڵێت، "دەسەڵاتدارانی ئهنقەرە بەرپرسیارێتیی گەورە و مێژوییان دەکەوێتە سەرشان، پێویستە بڕیارى خێرا و بوێرانە بدەن بە ئاڕاستەى چارەسەرى یەکجارى کێشەى کورد".
لاهور شێخ جهنگی لهبارهی بڕیاری خۆههڵوهشاندنهوهی پهكهكه، ڕایگهیاندوه، "کۆنگرەى پارتی کرێکارانی کوردستان و بڕیاردان لە خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتى چەکداریی، پێدانی بەهای زیاترە بە پرۆسەى ئاشتى و چارەسەریى لە تورکیا و هەنگاوێکى ئەرێنییە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕ و ئاڵۆزی".
پێشوازی لە بڕیارەکانى کۆنگرەى 12ـیەمینى پەکەکە دەکەم
ئاماژهی بهوهشكردوه، "پێشوازی لە بڕیارەکانى کۆنگرەى 12ـیەمینى پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەم، پێشتر و ئێستاش هانی هەڤاڵانى پەکەکە و دەوڵەتی تورکیامان داوە لەبری شەڕ و خوێنڕشتن بگەڕێنەوە بۆ مێزى دانوستان و بە ئاشتى ئەو ململانێ مێژووییەى لەنێوان هەردوولا دروست بوە چارەسەر بکەن". پەیامەکەى بەڕێز ئۆجەلان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە نیاز پاکییەکى گەورەى کورد بۆ تورکیا و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە نیشاندەدات لاهور شێخ جهنگی دهڵێت، "پەیامەکەى بەڕێز ئۆجەلان لە 27ـى شوبات و کۆنگرەکەى ئێستاى پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە، نیاز پاکییەکى گەورەى کورد بۆ گەلانی تورکیا و دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە نیشاندەدات، دەریدەخات کورد گەلێکى ئاشتیخوازە و لە ئەگەرى هەبونى کەمترین ئاسۆ بۆ ئاشتى و چارەسەر، هەرگیز بیر لە چەک و شەڕکردن ناکاتەوە".
ئهوهشی خستهڕو، "لەم پرۆسەیەدا و دواى کۆنگرەکەى پارتى کرێکارانى کوردستان، ئەوەی ماوەتەوە دەوڵەتی تورکیایە، دەسەڵاتدارانی ئهنقەرە بەرپرسیارێتیی گەورە و مێژوییان دەکەوێتە سەرشان، پێویستە لێرە بەدواوە بڕیارى خێرا و بوێرانە بدەن بە ئاڕاستەى چارەسەرى یەکجارى کێشەى کورد و رێگە نەدەن پرۆسەکە لە هیچ شوێنێکدا تەگەرەى بۆ دروست بێت، تاوەکو دەگاتە دوامەنزڵ و ئیتر بۆ هەمیشە کورد و تورک پێکەوە بە ئاشتى بژین".[٣]
دەم پارتی: پەرلەمانی توركیا روبەڕوی بەرپرسیارێتیی مێژویی بوەتەوە
وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، بە هەڵوەشاندنەوە و چەكدادانی پەكەكە سەردەمێک کۆتایی دێت و دەرگای سەردەمێکی نوێ و هیوابەخش دەکرێتەوە، بانگەوازێکە بۆ گۆڕانکاری و پڕۆسەی بنیاتنانی نوێ. دەشڵێت، "پەرلەمانی توركیا روبەڕوی بەرپرسیارێتیی مێژویی بوەتەوە، ئاشتی چیتر خەون نییە".
ئەیشەگوڵ دۆغان، ئەمڕۆ دوشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە ئەنقەرە ڕایگەیاند، لە چارەسەری کێشەیەک کە لە ماوەی 50 ساڵی ڕابردودا برینی قوڵی کۆمەڵایەتی لێکەوتەوە، پەڕەیەکی نوێ کرایەوە، پەكەكە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند. ئەوە تەنها بڕیاری هەڵوەشاندنەوە نییە و پرۆسەیەکی بنیاتنانی نوێیە کە بانگهێشتی هەموان دەکات بۆ گۆڕانکاری دیموکراسی دەستپێدەکات.
بەربەست لەبەردەم چارەسەری دیموکراسی بۆ پرسی کورد نەماوە ئاماژەی بەوەشكرد، بەو بڕیارە سەردەمێکی نوێ دەستیپێکردوە، قۆناغێک کۆتایی دێت، قۆناغێکی نوێ و ئومێدبەخش دەستپێدەکات، چیتر بەربەست لەبەردەم چارەسەری دیموکراسی بۆ پرسی کورد نەماوە، پەكەكە ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە ماڵئاوایی لە چەک دەکات، نابێت ئەم دەرفەتە گەورەیە بەفیڕۆ بدەن.
ئایشەگوڵ دۆغان، هەوڵەکانی ئۆجەلان بۆ چارەسەرێکی دیموکراسی کە ساڵانێکە ئەنجامی دەدات، ئەمڕۆ بەرهەمی هەبوە. هەروەها پێشوازی لەو لێدوانانە دەکەن کە لە حکومەتەوە دێن، لەگەڵ ئەوەشدا پێکەوە چاودێری ڕۆژانی داهاتو دەكەن بزانن چی ڕودەدات.
پەرلەمان بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی سودبەخشترین کاری سەدەی لە ئەستۆدایە ئەوەشیخستەڕو، وەک حزبێک ئەم بڕیارە بە دەرفەتێکی نوێ دەبینین کە لەسەر بنەمای ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی دامەزراوە، پێویستە ئەم دەرفەتە مێژوییە بکەنە هەمیشەیی. هەروەها لەبەردەم ئەرکی بنیاتنانی کۆمارێکی دیموکراسیدان کە یاسا و سیاسەت تێیدا کار بکات، گرنگترین ناونیشان بۆ ئەوەش پەرلەمانە، پەرلەمان بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی سودبەخشترین کاری سەدەی لە ئەستۆدایە.
وتەبێژی دەم پارتی، گەلی خۆشەویستی تورکیا ئێستا کاتی ئەوەیە دەنگ بدەن بە ئاشتی، بە هەمو توانایانەوە کاردەکەن بۆ ئەوەی ئەو بانگەوازە مێژوییە بێتە دی، ئاشتی چیتر خەون نییە، ئەو پرۆسەیە نە پرۆسەیەکی ئیمتیازات و نە تەسلیمبونە، ئەم پرۆسەیە پرۆسەی دروستکردنی ئاشتییە و کۆمەڵگەی دیموکراتیکە.[٤]
دەوڵەت باخچەلی: هیوادارم لاپەڕەى خوێناویی 47 ساڵە دابخرێت
دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە سوپاسى ئۆجەلان و ئەردۆغان و دەمپارتى دەکات و رایگەیاند، بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی کۆتایی بە "تیرۆر" و "جوداخوازی" هێندرا کە دەیان ساڵ بوو پشتی تورکیای چەماندبووەوە، ئەوەش لەیەکەم هەڵوێستیدا لەبارەى بڕیارى خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانانى پەکەکەوە.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە رۆژی دووشەممە، 12ی ئایاری 2025 لە هەژماری فەرمیی پارتەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، هیوادارم ئەو پەڕە خوێناوییەی بۆ ماوەی 47 ساڵ بە ناپاکی نووسرا، دابخرێت و جارێکی دیکە نەکرێتەوە.
سەرۆکی مەهەپە دەڵێت، پارتەکەمان و هاوپەیمانی جمهوور هیچ کاتێک هەنگاویان بەرەو دواوە نەناوە، هەروەها ئیمراڵی (ئۆجەلان) و دەم پارتی زۆر بە وردی خوێندنەوەیان بۆ مەترسییەکانی سەر وڵاتەکەمان کرد.
باخچەلی پێیوایە، بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ئامانجی یەکەمی سەت ساڵەی تورکیا بووە؛ گوتیشی: ئەمڕۆ ئاشتی و برایەتی براوە بوون، ئەمڕۆ سیاسەت و دیموکراسی براوە بوون.
هەروەها جەختدەکاتەوە کە بەم جۆرە بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی کۆتایی بە "تیرۆر" و "جوداخوازی" هێندرا کە دەیان ساڵ بوو پشتی تورکیای چەماندبووەوە و و تا دەهات قورستر دەبوو و دەڵێت: "ئەو پەڕە خوێناوییەی بە ناپاکی نوسراوە، بە جۆرێک دادەخرێت جارێکی دیکە ناکرێتەوە".
هاوکات دەولەت باخچەلی دەڵێت، دەبێت کەشی ئاشتی بە تەواوی و بە شێوەیەکی متمانەپێکراو، دروست و یەکجارەکی بڕەخسێندرێت و کۆتایی بە حوکمدانی پێشوەختە بهێندرێت و برایەتی هەزار ساڵەی کورد و تورک پتەوتر بکرێت و دەڵێت: "کورد و تورک هەر بران و هەر برا دەبن و هیچ پیلانێک ناتوانێت لێکیان داببڕێت. براوەی ئەم پرۆسە نوێیە ئاشتی و برایەتیی، سیاسەت و دیموکراسییەتە".
دەولەت باخچەلی بە هۆی ئەو بڕیارەی پەکەکەوە سوپاسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و گەورە بەرپرسانی تورکیا، شاندی ئیمراڵی، هاوسەرۆکانی دەم پارتی و ئۆجەلان دەکات و دەڵێت: " سوپاسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە دەکەم".
دوای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، لێدوانێکی نووسراوی دا. باخچەلی وتی، "تۆوی ئاشتی چێنراو لە هەموو ناوچەکانی نیشتمانى تورکیا بە زەحمەت و سەبر و فیداکاری بە ئومێد ئاو دراوە، دواجار گوڵیان کردووە و گوڵیان کردووە. بەم شێوەیە بەڵای پەکەکە کۆتایی دێت و هیوادارم و ئاواتەخوازم ئەو لاپەڕە خوێناوییەی 47 ساڵە بە خیانەت نووسراوە، دابخرێت، جارێکی دیکە هەرگیز نەکرێتەوە". وتی.[٥]