26-01-2026
شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە گورزی کەمەرشکێن لە چەتەکان دەوەشێنن
شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە کۆبانێ گورزی کەمەرشکێن لە چەتەکان دەوەشێنن، چەندین تانک و زرێپۆش تێکشکێندراون و چەند زرێپۆشێک دەستیان بەسەردا گیراوە.
شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە لە هێڵی چەلەبییە لە دەشتاییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی کۆبانێ چەندین تانک و زرێپۆشی چەتەکانیان تێکشکاند.
شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەندین زرێپۆشدا گرت.
بەرخۆدانی شەڕڤانان دژی هێرشی چەتەکان لە چوارچێوەی مافی پاراستنی ڕەوادا بەردەوامە و هێشتا شەڕ درێژەی هەیە.[١]
....
مەسعود بارزانی: سهركهوتنی كۆبانێ، سهركهوتنی گهلی كوردو مرۆڤایهتی بو بهسهر تیرۆرو تاریكیدا
مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی له ساڵیادی تێكشكاندنی تییرۆریستانی داعش له كۆبانێ، رایگهیاند، ئهو سهركهوتنه، سهركهوتنی ههمو گهلی كوردستان و مرۆڤایهتی بو بهسهر تیرۆر و تاریكیدا.
ئاوێنه: مهسعود بارزانی، سهرۆكی پارتی، ئهمڕۆ دوشهممه، لە یازدەیەمین ساڵیادی تێکشکاندنی تیرۆرستان لە کۆبانێ، له پهیامێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وتی"لە یازدەیەمین ساڵیادی تێكشكاندنی تیرۆریستان لە كۆبانێ، سڵاو بۆ شەڕڤان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەنێرین كە بە پشتیوانیی هاوپەیمانان لە بەرگرییەكی قارەمانانەدا ڕێگەیان نەدا كۆبانێ بكەوێتە دەست تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنێكی گەورەیان لە مێژوی گەلی كورد تۆمار كرد."
سهرۆكی پارتی وتوشیهتی"ئەو سەركەوتنە سەركەوتنی هەمو گەلی كوردستان بو، سەركەوتنی مرۆڤایەتی بو بەسەر تیرۆرو تاریكیدا."[٢]
...
موراد قەرەیلان: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا، پیلانگێڕییەکی بەرفراوانە دژی کورد
فەرماندەی هەپەگە موراد قەرەیلان ڕایگەیاند کە هێرشی چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا هێرشی 'ئاسایی' نین و گوتی: "ئەم هێرشانە پیلانگێڕییەکی بەرفراوانە دژی کورد".
فەرماندەی هەپەگە موراد قەرەیلان لە بەرنامەیەکی تایبەتی (ستێرک تیڤی) قسەی کرد و ڕایگەیاند هێرشی چەتەکانی هەتەشە و دەوڵەتی تورک کە ٦ـی کانوونی یەکەم لە حەلەب دەستی پێ کرد، هێرشی 'ئاسایی' نین و گوتی: "ئەم هێرشانە پیلانگێڕییەکی بەرفراوانە دژی کورد". قەرەیلان گوتی: "ویستیان بەگوێرەی پەیمانی سایکس-بیکۆ هەرێمەکە دیزاین بکەن... ئێستەش لە سووریاوە سەرلەنوێ دیزاینکردنەوەی هەرێمەکەیان دەست پێ کردووە".
قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا کە لە پشت هێرشەکانەوە "ڕەزامەندی دەوڵەتانی هەرێمەکە و هێزە نێونەتەوەییەکان هەیە" و وتی، "ئەم پلانە لەلایەن دەوڵەتانی هەرێمی وەک تورکیا، سعودیە، قەتەر و ئوردن، هەروەها هێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا پەسەندکراوە". قەرەیلان ئاماژەی بەوەشکرد، "لە دیزاینە نوێیەکەدا هیچ جێیەک بە کورد نەدراوە" و ڕایگەیاند، ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا ئەنجامدانی "مەهابادی دووەم"ـە.
قەرەیلان ئاماژەی بە بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ کرد و وتی "لەسەر بناغەی بەم بانگەوازە خوشک-برایەتیی گەلان هەیە. بەڵام ئەم پیلانگێڕییە دوژمنایەتی نێوان گەلان بەرەوپێش دەبات". قەرەیلان سەبارەت بە دەوڵەتی تورک، وتی، "پێویستە سەرۆککۆمار ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ئەوە بزانن؛ لە سەر تەرمی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشتی لەگەڵ کورد بەدی نایەت". قەرەیلان داوای لە ڕای گشتی کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر کۆبانێ و کردنەوەی "رێڕەوی هەمیشەیی لە نێوان کۆبانێ و جەزیرە"
هەڵسەنگاندنەکانی موراد قەرەیلان بەم شێوەیە:
"وەک دەزانرێت ٦ـی کانوونی دووەم هێرشێکی بەرفراوان دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێ کرد، سەرەتا بە هێرشکردنە سەر حەلەب دەستی پێ کرد. ئێوە لە ڕاگەیاندراوی ١٨ـی کانوونی دووەم دووپاتتان کردەوە کە ئەمە پیلانگێڕییە. دەتوانن زیاتر شرۆڤەی بکەن؟
لە شەڕی حەلەبەوە، بیست ڕۆژە لە ڕۆژئاوای کوردستان، شەڕ و بەرخۆدانێکی گرنگ و مێژوویی هەیە. لە کەسایەتی هەڤاڵ زیاد حەلەب و دەنیز چیا، بە ڕێز و سوپاسەوە هەموو شەهیدانی ئەو بەرخۆدانە بیردەهێنمەوە، ئەو بەڵێنە دووپات دەکەمەوە کە بە شەهیدانی شۆڕشی کوردستانمان دابوو. لە هەمان کاتدا سبەی (٢٦ی کانوونی دووەم) یانزەهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی کۆبانێیە. سەرکەوتنی کۆبانێ سەرکەوتنێکی گرنگ و گەورە بوو بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ڕۆڵەکانی گەلەکەمان ئەو بەرخۆدانە مێژووییەیان ئەنجامدا و گەیاندیانە سەرکەوتن. لە کەسایەتی هەڤاڵ گەلهات و ئاریندا، بە ڕێزەوە شەهیدانی بەرخۆدانی کۆبانێ بیرەهێنمەوە و ئەو بەڵێنە دووپات دەکەمەوە کە داومانە بە شەهیدە قارەمانەکانمان.
شەپۆلی هێرشەکان کە لە حەلەب دەستی پێکرد و بە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ڕۆژئاوادا بڵاوبووەوە، ئەم هێرشەی حکومەتی دیمەشق دژی کورد دەستیپێکرد، هێرشێکی ئاسایی نییە. چوارچێوەیەکی فراوانتری هەیە. دوای جەنگی جیهانی یەکەم، دەیانویست لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سایکس-بیکۆ دیزاینی هەرێمەکە بکەن. لەو کاتەدا ئەم دیزاینە لە سووریاوە دەستی پێکردووە. لەم ڕووەوە سووریا گرنگییەکی هەیە لە هەرێمەکە. ئێستا بۆ دیزاینکردنەوەی هەرێمەکە، لە سووریاوە دەستیان پێکردووە. پێش ئەمەش لە عێراق و هەندێک ناوچەی تر هەوڵیان دا، بەڵام شکستیان هێنا. دیارە ئێستا بە پێشەنگایەتی کادرێکی سەلەفی، بە ناوی جۆلانی، دەیانەوێت دەوڵەتێک دابمەزرێنن و لە چوارچێوەی ئەم دەوڵەتەدا حکومەتێک دابمەزرێنن. بەم شێوەیە دەیانەوێت دیزاینی سووریا و هەرێمەکە تەواو بکەن.
لەنێوان قەسەدە و حکومەتی دیمەشقدا دیالۆگ هەبوون. پێشتر کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ٤ـی کانوونی دووەم هەبوو و بەپێی ئەوەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بینرا، نزیک بوون لە گەیشتن بە ئەنجامێک. بەڵام دەستوەردان لەم کۆبوونەوانە دەکرێت و کۆبوونەوەکە تێکدەدرێت. ڕۆژێک دواتر و لە ٥ی کانوونی دووەم کۆبوونەوەیەک لە پاریس بەڕێوەچوو. ئەم کۆبوونەوەیە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا و لە نێوان سووریا و ئیسرائیلدا بوو، بەڵام تورکیاش لە ڕێگەی سووریاوە بەشداری کرد. دوای ئەم کۆبوونەوەیە، لە ٦ی کانوونی دووەم هێرشەکان بۆ سەر حەلەب بەبێ هیچ هۆکارێک دەستی پێکرد. پاشان سەرەڕای دەستێوەردانی زۆر بۆ وەستاندنی شەڕ و ئەنجامدانی ئاگربەست، بەڵام ئەوان پابەندنەبوون و هێرشەکان بەردەوام بوون.
ئەمە بەڕوونی پیلانگێڕیی و پیلانێکی گەورەیە. دەوڵەتانی هەرێمەکە وەک تورکیا، سعودیە، قەتەر و ئوردن و هێزە نێونەتەوەییەکانی وەک ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەم پیلانەیان پەسەند کردووە. پێشتر دەرکەوتووە کە ئەوان پێشوەختە خۆیان بۆ ئەمە ئامادە کردووە. بە واتایەکی تر هەموو ئەم کۆبوونەوانە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم بابەتە ئەنجامدران، بەڵام لە جەوهەردا دیزاینێکی نوێ هەیە. دیارە لەم دیزاینەدا جێگەی کورد نییە. سەیرکەن؛ لە سووریا، جۆلانی سەرۆکی هەتەشەیان هێنایە دیمەشق و دەیانەوێت دەوڵەتێکی نوێ لە دەوری ئەم کەسە بنیات بنێن، بەڵام قەسەدە لە دەرەوە دەهێڵنەوە کە لە کورد و عەرەب و ئاشووری-سریانی و گەلانی دیکە پێکهاتووە و سووریای لە دەستی داعش ڕزگارکردووە. لە هەلومەرجی ئاساییدا دەبوو هاوپەیمانییەک هەبوایە. واتە دەبوو پێکەوە دەوڵەتێکیان پێکهێنابا. بەڵام نەیانکرد؛ کوردەکانی ڕۆژئاوایان وەدەرنا. لێرەوە، دەرکەوت لە دیزاینە نوێیەکەدا جێگەی کورد نییە. واتە هەروەک دوای جەنگی جیهانی یەکەم، لەناو دیزاینە نوێیەکەدا جێگەیەکیان بە کورد ڕەوا نەبینیووە. دوای جەنگی جیهانی دووەم کوردیان خستە دەرەوەی دیزاینەکە و مەهاباد ڕوویدا. ئێستا دەیانەوێت ڕۆژئاوا بکەنە مەهابادێکی نوێ، واتە جێیەک بۆ کورد لەم دیزاینە نوێیەدا نییە. بۆیە ئەم هێرشە هێرشێکە بۆ سەر هەموو کورد. نابێت کەس خۆی فریو بدات. ئەمڕۆ بەرخۆدانی قارەمانانی یەپەگە-یەپەژە-قەسەدە بۆ هەموو کوردێکە.
لە هەمان کاتدا ئەم پیلانگێڕییە هاوشێوەی پیلانگێڕیی ١٥ی شوباتە. وەک چۆن پیلانگێڕیی ١٥ی شوبات لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی تەڤگەری ئازادیی کوردستان ئەنجامدرا، پیلانگێڕییەکی ئەمڕۆش هەمان شتە. ڕێبەر ئاپۆ لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ بانگەوازێکی کرد، بنەمای ئەم بانگەوازە چییە؟ خوشک-برایەتی و ئاشتی نێوان گەلان هەیە. ئەم پیلانگێڕییە دوژمنایەتی نێوان گەلان بەرەوپێش دەبات. کوا ئەم ئاشتییە! بۆیە ئەم هێرشە هێرشێکە لە دژی ئەو پرۆسەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە. بەم شێوەیە دەیانەوێت پرۆسەکە بێ واتا و پووچەڵ بکەنەوە. ڕەنگە ئێستا ئەمە بابەتی ئێمە نەبێت، بەڵام دەتوانم ئەمە بڵێم: پێویستە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک، سەرۆککۆمار ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی ئەوە بزانن؛ لە سەر تەرمی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشتی لەگەڵ کورد بەدی نایەت. واتە تۆ لە ڕۆژئاوا قڕکردن وێرانکاری ئەنجام بدەیت، بەڵام باکوور یان کورد بەگشتی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی تورک بکات و خوشک-برایەتی بەرەوپێش ببات! ئەمە نامومکینە. بۆیە ئەگەر بەڕاستی خوشک-برایەتی و ئاشتی دەخوازرێت، دەبێت دەوڵەتی تورک دەستبەرداری ئەم سیاسەتە بێت و گۆڕانکارییەکی ڕیشەیی بکات.
بەکورتی ئەم هێرشە ڕەهەندی نێونەتەوەیی و هەرێمی هەیە، پیلانگێڕییەکی فراوانە دژی کورد. گەلەکەمان هەستی بەم شتە کرد و ئەگەر سەرنج بدەن، سەدان هەزار کەس لە هەر چوار بەشی کوردستان و دەرەوەی وڵات ڕژانە سەر شەقامەکان. بە ڕێز و خۆشەویستییەوە سڵاو لە هەموویان دەکەم. ئەوەی بەباشی هەست بەم پیلانگێڕییە دەکات، گەلەکەمانە. لە ڕاستیدا ئەم هێرشە هێرشێکی گەورە و فراوانە.
هەندێک لایەن باس لەوە دەکەن، پرۆژەکەی قەسەدە لەسەر بنەمای خوشک-برایەتی گەلانی کورد و عەرەب و سریان شکستی هێناوە، دەڵێن ئەمە هەڵەیە و ڕەخنەی دەکەن. دەڵێن عەرەبەکان هەڵوێستی خۆیان گۆڕیوە و پشتیان کردووەتە قەسەدە. لەم بارەیەوە چی دەڵێن؟
ئەمە هەڵوێستێکی نەتەوەپەرست و بەرتەسکە. خوشک-برایەتی گەلان و هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک، هەڵە نییە. ئەوەندەی بزانین، قەسەدەش هەوڵدەدات لەسەر ئەم بنەمایە بجووڵێتەوە. سیستەمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بنەمای سیستەمی فیوداڵی و چینی دەسەڵاتدار نییە، سیستەمێکە لەسەر بنەمای زەحمەتکێشانی عەرەب-کورد-ئاشوری-سریانی بنیات نراوە. ئەوانەی پشتیان کردە قەسەدە ئەم چینە دەسەڵاتدارە و سەرۆک عەشیرەت و شێخەکان بوون؛ ناتوانین بڵێین هەموو عەرەبەکان بەو جۆرەن. وەک ئەوەی بیستوومانە، هێشتاش چەندین شەڕڤانی عەرەب لەنێو ڕیزەکانی قەسەدەن و شەڕدەکەن و چەندین شەهیدیان بەخشیووە.
شێخەکانی عەرەب زیاتر سەیری هاوسەنگییەکان دەکەن. کێ بەهێز بێت لایەنگریی ئەو دەکەن. سەردەمێک ڕژێمی بەعس بەهێز بوو، لایەنگری ئەو بوون؛ پاشان داعش هات و پەیوەندییان پێوە کرد، پاشان کە بینییان قەسەدە بەهێزە، پشتگیریان لە قەسەدە کرد. بەڵام لەم دواییانەدا کاتێک زانیان ئەمریکا و هاوپەیمانی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە قەسەدە ناکەن، یەکسەر هەڵوێستی خۆیان گۆڕی. سعودیەش لەم کارەدا ڕۆڵی هەیە. هێشتا هەموو شێخ و سەرۆک عەشیرەتەکان خراپ نین. بۆ نموونە سەرۆک عەشیرەتی شەمەر، حمێدی دەهام هەبوو؛ پیاوێکی بەڕێز و دیموکراتیک بوو. کۆچی دوایی کرد. خوای گەورە ڕەحمی لێ بکات. بەکورتی خەڵکێکی وەها شکۆدار و چاک هەن و ئێستاش شەمەر، تەی، جبوور و هتد، زۆر عەشیرەت هەن کە سەد ساڵە لەگەڵ کورددا ژیاون. بە واتایەکی تر دەبێت هاوکاری کورد و عەرەب بەردەوام بێت، پێداگری لەسەر خوشک-برایەتی لەگەڵ کورد بکرێت. دەبێت ئەوانەی بەهەڵە بیردەکەنەوە و دژی خوشک-برایەتی عەرەب و کوردن، لەم بۆچوونە هەڵەیە بکشێنەوە. ئەمڕۆ پلانێکی نێونەتەوەیی هەیە و نابێت کەس ببێتە ئامرازی ئەم پیلانە، خوێنی گەلان نەڕێژرێت، دەبێت هەمووان خوشک-برایەتیی گەلان بەبنەما بگرن. ئەمە بانگەوازمانە بۆ عەشیرەتە عەرەبەکان و هەمووان.
هەندێک لایەن دەڵێن کە هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا، هاوکاری قەسەدەیان کرد، قەسەدەیان بەکارهێنا و پاشان قەسەدەیان فرۆشت. ئەمە ڕاستە؟
ئەگەر قەسەدەیان کڕی بێت، دەتوانن باس لە فرۆشتنی قەسەدە بکەن. ئاشکرایە قەسەدەیان نەکڕیووە تا بیفرۆشن. ئەم شرۆڤانە ڕاست نین. نە کڕین هەیە نە فرۆشتن. ئەوەندەی ئێمە دەزانین، قەسەدە ستراتیژی هێڵی سێیەمی هەڵبژارد و درێژەی پێ دا. ڕەنگە هەندێک کەموکوڕی لەم ڕووەوە هەبێت، بەڵام دەزانرێت کە ڕێبازە گشتییەکەی بەم ئاراستەیە بووە. شەڕێک لە دژی داعش هەبوو و لەسەر بنەمای ئەم شەڕە بەشێک لە عەرەبەکان، ئاشووری-سریانەکانیش پەیوەندییانکرد بە هێزەکانی قەسەدەوە. هاوپەیمانی نێونەتەوەییش هاوپەیمانییەکی تاکتیکی لەگەڵ قەسەدە پێکهێنا. بەرپرسانی ئەمەریکا پێشتر دەیان جار ڕایانگەیاندووە کە ئەم پەیوەندییە پەیوەندییەکی تاکتیکییە. تاکتیک واتای چییە؟ واتە ڕۆژێک دێت ئەم پەیوەندیی و هاوپەیمانییە دەپچڕێت.
بەڵام مرۆڤ دەبێت ئاماژە بەم شتە بکات: سیستەمێکی دیموکراتیک لەوێ هەبوو. ئەم سیستەمە لە دژی هەموو جۆرە پاشڤەڕۆییەک تێدەکۆشا. هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، کە ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەڵمانیا ڕۆڵیان تێدا هەبووە، بەردەوام ڕایدەگەیەنێت کە لەگەڵ دیموکراسیدایە و دەڵێ "ئێمە پشتیوانی لە ئازادیی گەلان و مافی گەلان دەکەین" بەڵام لە سووریادا بینرا، پشتگیرییان لە ڕێکخراوێکی سەلەفیی کرد کە ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ قاعیدە، پشتیوانیان لە قەسەدە نەکرد و بەتەنها جێیان هێشت. ئەمە دووڕووییە. بەم شێوەیە ڕێگەیان دا شەپۆلی سەلەفییەکان جارێکی دیکە لە ناوچەکەدا بەهێزتر بێت و داعش جارێکی دیکە ببێتە بەڵایەک بەسەر جیهانەوە. چونکە ئەم سیاسەتەی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی دەرگای بەڕووی ئیسلامیزمی ڕادیکاڵ و شەپۆلی سەلەفیدا کردەوە و هێنایە سەر دەسەڵات و بەهێزی کرد. هێندەی تر بەهێزی دەکات. ئەوان بە پاساوی "شیعەکان دەوەستێنین" ئەم کارەیان کرد و ئەمە ڕاست نییە.
لە بەرانبەردا، قەسەدە لە شەڕی داعشدا زیاتر لە ١٣ هەزار شەهیدی بەخشی. بەم شێوەیە ڕێگا بۆ داعش دەکەنەوە. ئایا شەڕی داعش بێمانا بوو؟ بێگومان نەخێر. دیارە تا ئێستا ئەم هێزە نێونەتەوەییانە هاوپەیمانییەکی تاکتیکییان لەگەڵ هێزەکانی قەسەدە دژ بە داعش پەرەپێداوە و ئێستا دەستبەرداری ئەم هاوپەیمانییە بوون. بێگومان ئەمە خیانەتە. بەڵام ئەگەر بگوترێ "پەیوەندییەکی ستراتیژی بووە، بۆیە گەیشتە ئەم ڕەوشە"، بەهیچ جۆرێ وا نییە. بەڵێ ئەوە زانراوە کە قەسەدە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ زۆر هێز، سیاسەتی هاوبەش پەیڕەو دەکات، ڕاست بێت یان هەڵە، ئەمە سیاسەتی ئەوانە.
وەک تەڤگەرەکەمان، ئێمە هەرگیز باوەڕمان بەو جۆرە پەیوەندییە لەگەڵ دەوڵەتەکاندا نەبووە. هەر بۆیە ئێمە وەک تەڤگەری ئاپۆیی هەمیشە سیاسەتێکی سەربەخۆمان لە هەرێمەکەدا، واتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پەیڕەو کردووە. پێویستە هەمیشە پشت بە هێزی جەوهەریی خۆمان ببەستین، لەبری دەوڵەتەکان، پشت بە ڕای گشتی ببەستین. ڕای گشتی ئەمڕۆ هێزێکە. هەروەها دەتوانێت دەنگی بەسەر دەوڵەتەکاندا بسەپێنێت. مرۆڤ ناتوانێت متمانە بەم دەوڵەتە سەرمایەدارییانە بکات. چونکە سەرقاڵی بەرژەوەندی خۆیانن. نموونەی ئەمە جارێکی دیکە لە ڕۆژئاوا دەرکەوت. ئێمە بەم شتە سەرمان سوڕ نەما؛ پێشتر ڕوون بوو کە ئەمە خەسڵەتی ئەوانە. ئەم جۆرە هێزانە ناوەڕۆکی مەسەلەکە لەبەرچاو ناگرن، سەیری بەرژەوەندی خۆیان دەکەن و بەو پێیە مامەڵە دەکەن.
لێرەوە دەمەوێت شتێکی تر بخەمەڕوو: وەک تەڤگەری ئاپۆیی، ڕاستە تا ئێستا لەسەر هێڵێکی سەربەخۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا مامەڵەمان کردووە، بەڵام ڕەوشێکی کێشەدار و نەخۆشانە لای دەسەڵاتدارانی تورکیا و چاپەمەنی تورکیادا بەدی دەکرێت. هەرکاتێک ڕاپەڕینێکی کورد بۆ ئازادی سەریهەڵداوە، ئاماژەیان بە هێزە دەرەکییەکان کردووە. بەم شێوەیە دەیانەوێت نیشانی بدەن کە تەڤگەرەکەمان پەیوەندی بە دەرەوەوە هەیە. بێگومان هەموو ئەمانە درۆن. ئێمە هەمیشە لەسەر بنەمای هێزی جەوهەری خۆمان جووڵاوینەتەوە. ئێستا وایە و لە ڕابردووشدا وا بووە. بۆیە بڵاوکراوەکانی چاپەمەنی تورکیا سەبارەت بەم بابەتە هەمووی درۆیە. دیارە کێ سەربەخۆ مامەڵە دەکات، کێ پشتگیری لە دەرەوە وەردەگرێت و دەیەوێت گەلان بچەوسێنێتەوە.[٣]
...
هێرش بۆ سەر کۆبانی دەستیپێكرد
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە گروپە چەكدارەكانی دیمەشق هێرشیان بۆ سەر ناوەچەكانی باشوری كۆبانێ دەستپێكردوە و شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانمان و گروپە هێرشبەرەکاندا ڕویدا كە تاكو ئێستا بەردەوامە، دەشڵێت، "داوا لە گەرەنتیكارانی ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن".
ئاوێنە: ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەمڕۆ دوشەممە لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق لە چەند قۆڵێکی جیاوازەوە هێرشێکی چڕیان بۆ سەر شارۆچکەکانی "خەراب عەشک" و "جەلەبیە" دەستپێکردوە، کە دەکەونە باشوری ڕۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ؛ ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ تۆپبارانێکی سەختی گەڕەکەكانی و دەوروبەری هەردو شارۆچکەکە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، شەڕ و پێکدادانی سەخت لە نێوان هێزەکانمان و گروپە هێرشبەرەکاندا ڕویدا. هێزەکانمان تا ئەم ساتە بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی هێرشەکە و شەڕ بە تایبەتی لە شارۆچکەی جەلەبیە بە توندی بەردەوامە. گروپە دەستدرێژیکارەکان هێزی زیاتری وەک تانک و ئامێری زرێپۆشیان هێناوەتە ناوچەکە، لە هەمان کاتدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، ئەم هێرشانە پێشێلکارییەکی ڕون و ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستن و تەنها لە دوەم ڕۆژی چوە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا ئەنجامدەدرێن، ئەوەش پابەندنەبونی دیمەشق بە بەڵێنەکانی و بەردەوامبونی لە سیاسەتی پەرەپێدانی گرژیی سەربازی و تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە دەسەلمێنێت.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە باسی لەوەشكرد، "لەکاتێکدا جەخت دەکەینەوە کە هێزەکانمان مافی ڕەوای خۆیان لە بەرگریکردن لە خۆیان بەکاردەهێنن، دیمەشق بە بەرپرسیاری تەواوی ئەم پێشێلکارییانە و ئەو لێکەوتە مرۆیی و ئەمنییانەی لێیان دەکەوێتەوە دەزانین. داوا لە لایەنە دەستەبەرەکانی (گەرەنتیكارانی) ڕێککەوتنی ئاگربەست دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان هەڵبگرن و بەپەلە بجوڵێن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژیانە و دانانی سنورێک بۆ ئەم گرژییە بەردەوامەی لەلایەن دیمەشقەوە دەکرێت".
ئەوە لەكاتێكدا شەوی شەممە دوای چوار ڕۆژ لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست، وەزارەتی بەرگری سوریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژکرایەوە و لایخۆشیەوە هەسەدە درێژكردنەوەی ئاگربەستی پشڕاستكردەوە و جەختیكردەوە كە هێزەكانیان پابەند دەبن بە ئاگربەستەكەوە.[٤]
....
مەزڵوم عەبدی: خۆپیشاندانەکانی سلێمانی مایەی شانازی و پشتیوانی ئێمەیە
مەزڵوم عەبدی: بەخۆشحاڵییەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیم لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە پێگەیشت و پشتیوانیی و پشتگیریی خۆی بۆ بەرخۆدانی رۆژاڤا دووپاتکردەوە.
هەروەها مایەی شانازییە، کە دەبینین گەلەکەمان لە سلێمانی بە خۆپیشاندانی بەرفراوان رژانە سەر شەقامەکان بۆ دەربڕینی پشتیوانی بەردەوامی خۆیان بۆ ئێمە.
لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، لە یازدەهەمین ساڵیادی تێکشاندنی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کۆبانێ، پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد و داوای کرد، پێویستە جیهان پابەندی بەڵێنەکانی بێت بەرانبەر قوربانیدانی کۆبانێ.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی کانوونی دووەمی 2026، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات(هەسەدە)، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، لە کاتێکدا یاد و شکۆی سەرکەوتنی کۆبانێ بەرز ڕادەگیرێت، ئێستا خەڵکی ئەو شارە لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردان و ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی زۆر قورس دەبنەوە.
فەرماندەی گشتیی هەسەدە جەختی لەوە کردەوە، کۆبانێ لە پێناو پاراستنی مرۆڤایەتی و جیهان لە هەڕەشەکانی تیرۆر، قوربانییەکی بێوێنەی داوە، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وڵاتانی جیهان بەرپرسیارێتی و سۆزداریی خۆیان بەرانبەر بەو قوربانیدانە نیشان بدەن و پابەندی بەڵێنەکانیان بن بۆ پاراستنی شارەکە لەو هێرش و گەمارۆیانەی کە ڕووبەڕووی بووەتەوە.[٥]
...
وهزارهتی دهرهوهی ئیسرائیل: كوردهكانی سوریا بههۆی ناسنامهیان سهركوتدهكرێن
وهزارهتی دهرهوهی ئیسرائیل هێرشهكانی چهكدارانی دیمهشقی بۆ سهر ناوچهكانی ژێر دهسهڵاتی هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) وهك ههوڵێك بۆ سڕینهوهی كهمینهكانی ئهو وڵاته وهسفكرد و رایگهیاند، كورد تهنها لهبهر ناسنامهكهی ڕوبهڕوی توندوتیژی دهبێتهوه.
وردودرشتی ههواڵ؛
وهزارهتی دهرهوهی ئیسرائیل ئهمڕۆ دوشهممه له پۆستێكی پلاتفۆڕمی ئێكسدا بڵاویكردهوه، "له كاتێكدا جیهان مشتومڕ لهسهر مانشێتهكان دهكات، كهمینهكان له بێدهنگیدا دهسڕدرێنهوه، كورد له سوریا ڕوبهڕوی ئاوارهیی و سهركوتكردن و توندوتیژی دهبێتهوه، تهنها لهبهرئهوهی كوردن".
لێدوانی پهیوهندیدار؛
ئاماژهی بهوهشكردوه، "جیاكاری له پرسهكانی مافی مرۆڤدا نییه، بێدهنگیش بێلایهنی نییه".
پاشخانی ههواڵ؛
هێرش و پهلامارهكانی چهكدارانی دیمهشق بۆسهر ناوچهكانی رۆژاڤای كوردستان له 6ی ئهم مانگهوه بهردهوامه و سهدان هاوڵاتی كورد له ناوچهكانی رۆژاڤا ئاواره بون و شهڕڤانانیش بهردهوامن له بهرگریكردن و بهرپهرچدانهوهی هێرشهكان.
لهدواین دانیشتنی ئهنجومهنی ئاسایشی نهتهوهیهكگرتوهكان له 22ی ئهم مانگه، دانی دانۆن باڵیۆزی ئیسرائیل بۆ نهتهوه یهكگرتوهكان رایگهیاند، "له چهند ڕۆژی ڕابردودا، ههواڵی نهخوازراو و نیگهرانكهرمان پێگهیشتوه له ناوچه كوردییهكان له باكوری ڕۆژههڵاتی سوریا سهبارهت به ئاوارهكردنی زۆرهملێ و ئهشكهنجهی نامرۆڤانه و كوشتن، كورد خهڵكانێكی لاوهكی نین، بهڵكو له نێوان ئێمه و جیهان له لایهك و داعش له لاكهی تردا وهستانهوه".[٦]
...
ههسهده راگهیهندراوێكی له ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ بڵاوكردهوه
زانیاری سهرهكی؛
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) له ساڵیادی ئازادكردنی كۆبانێ رایگهیاند، ئەمڕۆ دوای 11 ساڵ لەو سەرکەوتنە مێژوییە، شاری کۆبانی جارێکی دیکە دەکەوێتە بەر هێرش و گەمارۆ و فشاری بێوچان لە هەوڵی ئاشکرا بۆ تێکدانی ئیرادەی گەلەکەی و ناسەقامگیرکردنی ئەو سەقامگیرییەی کە بە قوربانیدانی بێئەندازە بەدەستهاتوە، دهشڵێت، پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر داعش هەڵبژاردنێکی سیاسی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی ئەخلاقی و یاساییە".
وردودرشتی ههواڵ؛
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ئهمڕۆ دوشهممه له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "11ههمین ساڵوەگەڕی ڕزگارکردنی کۆبانێ لەدەستی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش وەک یەکێک لە گرنگترین ساتەکانی مێژوی بەرەنگاربونەوەی تیرۆریزمی جیهانی وەستاوە، ئەم سەرکەوتنە مێژوییە سەرەتای داڕمانی ڕاستەقینەی مەترسیدارترین و دڕندەترین ڕێکخراوی تیرۆریستیی جیهانی مۆدێرن بو کە تا ئێستا ناسیبێتی، بهڵام ئهوه سهلمێنرا كه ئیرادەی گەلانی ئازاد و ڕێکخراو توانای ئەوەی هەیە شکست به پڕۆژەکانی تاریکی و بەربەرییەت بهێنێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، شەڕی کۆبانی بە هەمومانایەک شەڕی قەدەر بو، تەنیا بەرگریکردن لە شارێک نەبو، بەڵکو بەرگریکردن بو لە بەها مرۆییەکان و مافی گەلان بۆ ژیان و ئازادی و کەرامەت، لە ساتێکی مێژویی سەرەکیدا، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) دژی پڕۆژەیەکی جینۆسایدی سیستماتیکی وەستانەوە، بەوەش زەمینەیان بۆ ئازادکردنی ناوچە بەرفراوانەکانی سوریا خۆشکرد و کۆتایی بە فراوانبونی خوێناوییەکەی لە ناوچەکەدا هێنا.
له راگهیهندراوهكهدا هاتوه، بە ئەوپەڕی ڕێز و ڕێزەوە یادی شەهیدانی شەڕی کۆبانی و هەمو شەهیدانی شەڕی داعش دەکاتەوە، کە لە بەرگریکردن لە ئازادی و کەرامەت و پێکەوە ژیان گیانیان بەختکرد، هەروەها سڵاو لە خەباتکارەکانی دەکات، چ ژن و پیاو، کە قورسایی ئەم ڕوبەڕوبونەوەیە مێژوییەیان لە ئەستۆ گرت.
ئهوهش هاتوه، سەرکەوتنی کۆبانێ "سەلماندی کە داعش تەنیا ڕێکخراوێکی سەربازی نییە، بەڵکو پرۆژەیەکی تاریکییە کە مرۆڤایەتی و بەهاکانی و داهاتوی کردوهتە ئامانج. شکستەکەی لە کۆبانێ تەنها شکستێکی سەربازی نەبو، بەڵکو شکستێکی فیکری و ئەخلاقی بو کە بناغەکانی شکاند و لۆژیکی لەسەر بنەمای تیرۆر و ترس شکاند، بەم شێوەیە کۆبانێ سەرەتای ڕاستەقینەی کۆتایی بۆ داعش دیاریکرد و پەیامێکی دەنگدانەوەی بۆ جیهان نارد کە توندڕەوی ناتوانێت بەرگەی ئیرادەی گەلانی ئازاد بگرێت".
راگهیهندراوی پهیوهندیدار؛
فهرماندهیی گشتی ههسهده هۆشداری دهدات و دهڵێت، ئەمڕۆ دوای 11 ساڵ لەو سەرکەوتنە مێژوییە، شاری کۆبانێ جارێکی دیکە دەکەوێتە بەر هێرش و گەمارۆ و فشاری بێوچان لە هەوڵی ئاشکرا بۆ تێکدانی ئیرادەی گەلەکەی و ناسەقامگیرکردنی ئەو سەقامگیرییەی کە بە قوربانیدانی بێئەندازە بەدەست هاتوە، بەئامانجکردنی کۆبانێ ئەمڕۆ هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ڕەمزی سەرکەوتن بەسەر داعشدا و هەوڵێکە بۆ تۆڵەسەندنەوەی ورد لە شارێک کە پڕۆژەکەی شکاند، ناکرێت لە هەوڵی تێکدانی پڕۆژەی سەقامگیری و کردنەوەی دەرگای ئاژاوە و گەڕانەوەی تیرۆر داببڕدرێت.
ههسهده رونیكردوهتهوه، هێزهكانیان پابەندبونی تەواوی خۆیان بە درێژەدان بە شەڕی داعش دوپاتدەکەنەوە و هۆشداری دەدەن لەوەی هەرجۆرە ناسەقامگیرییەک لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ناوچە و نێودەوڵەتی دروست دەکات و دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەڕەخسێنێت بۆ دوبارە گرووپکردنەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانیان.
هاوكات پهیامێك بۆ وڵاتانی جیهان دهنێرێت و باسی لهوهكردوه، "کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دوفاقانه مامهڵه دهكات، لهكاتێكدا پاراستنی دەستکەوتەکانی سەرکەوتن بەسەر داعش و دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەو ناوچانەی کە لەم شەڕەدا باجێکی وا قورسیان داوە، هەڵبژاردنێکی سیاسی نییە، بەڵکو بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی ئەخلاقی و یاساییە، بێدەنگی سەبارەت بە دۆخی کۆبانێ دژایەتی ئەو قوربانیدانانەیە کە بۆ تێکشکاندنی تیرۆر دراون و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر تێکدەدات".
هاوكات دڵنیایی دهدات لهوهی كه کۆبانێ وەک سیمبولی هەمیشەیی خۆڕاگری و خۆڕاگری دەمێنێتەوە و ئەو سەرکەوتنەی کە 11 ساڵ لەمەوبەر بەدەست هاتبو، تەنیا یادەوەرییەک نییە بۆ وەبیرهێنانەوە، بەڵکو پابەندبوونێکی نوێبوە بۆ بەرگریکردن لە ئازادی و پاراستنی دەستکەوتەکانی شەهیدان و بنیاتنانی ئایندەیەکی ئەمن و دیموکراسی بۆ هەمو خەڵکی سوریا.
پاشخانی ههواڵ؛
ماوهی دو ههفتهیه شاری كۆبانێ و ناوچهكانی پارێزگای حهسهكه له ژێر گهمارۆی گروپه چهكدارهكانی سهر به حكومهتی دیمهشقدایه و دهیانهوێت جارێكی دیكه بگهڕێنهوه بۆ ئهو ناوچانه كه ماوهی 11 ساڵه شهڕڤانانی كورد له دهستی چهكدارانی داعش رزگاری كردوه، ئهوهش به پشتیوانی توركیا و رهزامهندی ئهمریكا و ئیسرائیل.[٧]