جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م»

Jump to navigation Jump to search
بەبێ کورتەی دەستکاری
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[زیندانەكانی قەڵای سەربازی نزاركێ و ئاكرێ و سەربازگەی سەلامییە]]'''
'''[[ڤیان مەجید فەرەج]]'''
[[پەڕگە:AliMAhmud (1).jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:Vian-Ferec1-e1428269986.jpg|وێنۆک]]
ڤیان مەجید فەرەج، ناسراو بە ڤیان فەرەج، لە 17-08-1977 لە گەرەکی ئابڵاخی شاری '''[[سلێمانی]]''' لە دایکێکی بە ڕەسەن شارستانی و باوکێکی '''[[سورداش]]'''ی خەڵکی گوندی کرژە لەدایک بووه و تەمەنی مناڵی تا قۆناغی چونە بەرخوێندن لە هەردو گەرەکی ئابڵاخو چوارباخدا بردۆتە سەر. لە بەر ئەوەی کرێچی بون، گەڕەکەکانی سلێمانیان زۆربەی کردوە بۆ ژیان. لە تەمەنی 6 ساڵیدا لەخوێندنگەی تابانی سەرەتای لە مەجیدبەگ چۆتە بەرخوێندن، لەبەر زیرەکی و چابوکی، هەمیشە بەسەر سنگی مامۆستاکانیەوە بوە، تا لە قۆناغی 3ی سەرەتای کاتێک بەهۆی ماڵگواستنەوە دەگوازنەوە بۆ گەڕەکی سارداوی ئێستا کە ئەوسا بە شەهیدانی کارێزە وشک ناسرابو، مامۆستاکەی نزیک یەک مانگ کتێبەکانی خوێندنی لای خۆی بۆ هەڵدەگرێ تا دواجار دەگا بەدەستی و لە خوێندنگەی ئامانجی سەرەتای قۆناغی سەرەتای لەبەردەست مامۆستا شیرینی حەمە خورشیددا تەواو دەکات.


قۆناغی ناوەندی لە ئامادەیی شیرینی کچان دەخوێنێو دیسانەوە بەهۆی ماڵگواستنەوەوە دەگوازرێتەوە بۆ خوێندنگەی سەرچنارو زەکیە ئەلکانی کچانو تا کۆتای قۆناغی ئامادی لەوخوێندنگەیە دەمێنێتەوە.
لەساڵی 1995-1996 لە زانکۆی سلێمانی لە کۆلێجی زانست بەشی ماتماتیک وەردەگیرێت و لە 1999 دا زانکۆ تەواو دەکا.
[[پەڕگە:32314133 .jpg|وێنۆک|چەپ]]


زیندانەكانی قەڵای سەربازی نزاركێ  و ئاكرێ  و سەربازگەی سەلامییە
لە سەردەمانی خوێندنی زانکۆیدا جگە لەوەی لەبەر چالاکیە سیاسیەکانی بەردەوام نوێنەرایەتی گروپ و بەشەکەی دەکا، لە ڕۆژنامەی زانکۆو گۆڤاری مرۆڤایەتیشدا بابەت ووتار بڵاودەکاتەوە، پاشان لقی زانکۆی یەکێتی ژنان دروست دەکاو دواتریش دوای تەواوکردنی زانکۆ، جگە لەوەی لەهەردو خوێندنگەی ناوەندی خاتوزینی کچان و ناوەندی 7ی ئازاری تێکەڵاو وەک مامۆستای خۆبەخشی بیرکاری بۆماوەیەک کاردەکا، لەگەڵیشیدا لە 2000دا دەبێتە ئەندامی کارای ڕۆژنامەی ژیانەوه و لەگەڵیشیدا دەبێتە ئەندامی ڕۆژنامەنوسانی کوردستان.


'''[[عەلی مەحمود محەمەد]]'''


قەڵای نزاركێ لە رۆژهەڵاتی ناوەندی شاری دهۆكە, لە نزیك گوندی بەڕۆشكێڤە, لەناو سنوری گوندی نزاركێیە, لە گەلی بێسێرێ و بەرزاییەكانی ئەردێ كەلهێ یە.
[[ ڤیان مەجید فەرەج|درێژەی بابەت]]
لە كۆتایی ساڵی 1976 دەست بە دروستكردنی ئەم تەلارە زەبلاحە كۆنكریتییە كراوە, لەسەر رەنگڕێژی تەلارسازی سۆڤیەتی,  لە ماوەی 5 ساڵ تەواو كراوە, هەموو قەڵاكان عێراق یەك رووبەر و ئەندازیارییە  15000  مەتری چوار گۆشەیە و لە چوار لاوە چەكی دژە فڕۆكە پاراستونی.
 
قەڵای نزاركێ یەكێكە لە 2 قەلاكەی بادینان, لە پاڵ  قەڵای سەربازی ئاكرێ, هەروەها چەند قەلایەكی دیكە بە دیزاینێكی زۆر بچووكتر هەن  كەلها دەڤەرا بێرسڤێ و شێخان و زاخۆ.
لە رێكەوتی 28-8-1988 ەوە, سێ رۆژ دوای دەستپێكردنی ئەنفالی بادینان، ئەنفالكراوانی بادینانیان هێناوەتە زیندانی سەربازگەی قەڵای نزاركێ, ئەم قەڵایە تا نزیك مانگی دەی هەمان ساڵ بەردەوام ئەنفالكراوانی تێدا بووە, چونكە لە لێبوردنە گشتییەكەی 6-9-1988 یش بە دواوە لە جوگرافیای ئەنفالی بادینان ئەنفالكردن بەردەوام بووە, تەنانەت ئەوانەشی خۆیان داوە بە دەستەوە كار بە  بڕیاری لێبوردن و ریكارە راگەیەنراوەكان نەكراوە بەرامبەریان.
 
'''ئەنفالكراوانی بادینان ژمارەیان چەند بووە'''
 
 
[[ زیندانەكانی قەڵای سەربازی نزاركێ و ئاكرێ و سەربازگەی سەلامییە|درێژەی بابەت]]
٣٬٠١٤

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی