ئومێدی ئیستقلال
پێداچوونەوی ٠٦:١٦، ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان)
ئومێدی ئیستیقلال
ڕۆژنامەیەک بوو بە زمانی کوردی لە لایەن بزووتنەوەکەی شێخ مەحموودی حەفیدوە دەردەچوو.
یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٢٣ دەرچوو.
(ئومێدی ئیستیقلال) بە زمانی کوردی دەردەچوو و نووسەر و سیاسەتمەداری کورد، ڕەفیق حیلمی، سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بوو.
ئەم ڕۆژنامەیە حەفتانە بوو و هەر هەفتەیەک ژمارەیەکی لێ دەرچووە؛ ناوەڕۆکی زۆرینەوەی بابەتەکانیشی ڕامیاری، ئەدەبی و کۆمەڵایەتی بووە. وەک هەموو ڕۆژنامە و میدیایەکی جیهانی، ئەم ڕۆژنامەیەش خاوەن دروشمی خۆی بووە و دروشمەکەشی بریتی بووە لە:
- خودایە بەسیە ئیتر لابرێ دەیجوولی ئیزمحیلال،
- تلووعی پێ بکەی خورشیدی ڕۆژی پاکی ئیستقبال
- لەگەڵ خولیایی ھیجرەت بەسەرچوو عومری شیرینم
- دەسا نۆبەی ویسالە ئاهـ... ئەی ئومیدی ئیستقلال.
ڕەفیق حیلمی سەرنووسەری ڕۆژنامەکە بووە.