ئەتروش
پێداچوونەوی ١١:٥٩، ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئەتروش شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی شێخانی پارێزگای دهۆکە لە باشووری کوردستان. وێنۆک کۆنترین شارەدێی سنووری شاری دهۆکی ئێستایە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ساڵی 1879 بووە بە (شارەدێ). شارەدێی ئەتروش لە ڕووی کارگێڕییەوە بە کۆنترین شار...»ەوە)
ئەتروش شارەدێیەکە سەربە شارۆچکەی شێخانی پارێزگای دهۆکە لە باشووری کوردستان.
کۆنترین شارەدێی سنووری شاری دهۆکی ئێستایە لە سەردەمی عوسمانییەکاندا ساڵی 1879 بووە بە (شارەدێ).
شارەدێی ئەتروش لە ڕووی کارگێڕییەوە بە کۆنترین شارەدێ دادەنرێت لە شارۆچکەی شێخاندا، ھەتا کۆتایی حکومڕانی پاشایەتی ئێراق، شارەدێکە سەربە شارۆچکەی دھۆک بوو، بەڵام لە سەرەتای سەردەمی کۆماریدا ئەم شارەدێیە بە شارۆچکەی شێخان لکێندرا.
ناوی ئەم شارەدێیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی ئەتروشە.
لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی ئێڕاقدا پێی دەووترا شارەدێیە مزووری لەبەرئەوەی ھەرە زۆری دانیشتوانی ئەم شارەدێیە سەر بە ھۆزی مزوورین.
پێکھاتەی نەتەوەی ئەم شارەدێیە زۆرینەی کورد و کەمینەیەک ئاشوورییەکان تێدا دەژین.