ئەحمەد نەزیری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
1718896714 3.jpg

نووسەر، توێژەر و لێکۆڵەری کورد ئەحمەد نەزیری لە ساڵی 1939 لە گوندی دەگاگای سەر بە هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیک شاری سەوڵاوا لە دایکبووە.

لە بنەماڵەی مەلا نەزیری گەورەی تەوێڵەیە.

ساڵی 1958 ڕووی کردۆتە شاری سنە و لەوێ نیشتەجێ بووە.

لێکۆڵینەوەی لەسەر دیوانەکانی قانع، مەلا حەسەنی دزڵی کردووە.

پەرتووکی سوڵتانەکانی هەورامان بە زمانەکانی کوردی و فارسی نووسیووە.

چەندین پەرتووکی سەبارەت بە فەرهەنگ و کولتووری هەورامان لە چاپ داوە.

خاوەنی کۆمەڵێک نووسین و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و مێژوویییە.

چەندین جار لەپایەی ئەوکارانەی کە ئەنجامی داوە ڕێزی لێنراوە.

چەندین کۆڕو کۆنگرەی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەبردووە، لەوانە کۆنگرەی (لەبارەی شوناسی هەورامان) لە سنە.

ڕۆژی شەممه 31 ی ئابی 2019، لە تەمەنی 80 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی دڵ لە شاری سنە کۆچی دوایی کردووه.[١]

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

سەرچاوە: ماڵپەری گەلاوێژ

....

مەلا ئەحمەدی نەزیری نووسەر و پەیجۆرکارێ لە ڕەنگی ماندوونەناسی

مەلا ئەحمەدی نەزیری کوڕی مەلاعەلی لەساڵی 1325 لەداوێنی بووک و مارانی لە پەنای کەشی سەرکەشی کۆساڵان لە بنەماڵەیەکی ناودار و زاناپەروەر له ئاوایی دەگاگا سەر بە شاڕستانی سەوڵاوا چاوی بە دنیا هەڵێناوە، ڕەچەڵەکیان دەگەڕێتەوە بۆ ئاوایی تەوێڵەی باشوور کە پاشان بەرەومەریوان کۆچیان کردووە و باوکی دەبێتە مەلای ڕێخەڵان، هەروەها کە له کتێبی کاروانی پێنووسی بەڕێز کاک فاتێحی مۆستەفاییش ئاماژەی پێکراوە و نووسراوە:

"مامۆستا ئەحمەد خوێندنی بە قورئانی پیرۆزەوە لای باوکی ئازیزیا دەست پێئەکات و بۆ درێژە بەخوێندن ئاواییەکانی سیاناو، وەیسه، کانی سانان، بالک، نژمار و بەرقەڵا گەڕاوە و لەتەمەنی 16ساڵیدا کەباوکی ماڵاوایی لە ژیان دەکات و ئەم دەبێتە سەرپەرشتی بنەماڵەکەیان و وەک مەلای مزگەوتی ڕێخەڵان بەجێگەی باوکی دەسنێشان دەکرێت و دوواتر دەڕواتە ئاوایی مازی‌بن و پاشان دەبێتە مەلای ژریژە و لەپاڵ مەلایەتیدا دەست دەکا بە دارتاشی و شووشەبڕی و ڕەنگکاری و لەگەڵ پێکهاتنی ڕێکخراوی پیکار با بیسوادی بە واتای بەرەنگاری لەگەڵ نەخوێندەواری، کە لەدەیەی شەستی زاییندا لە ئێران دەستی بەچالاکی کردوە و ئەرکە سەرەکییەکەی خوێندەوار کردنی گەورەساڵانی نەخوێندەوار بووە.

دوای سەرکەوتن لە تاقیکاریدا ئەبێ بە مامۆستای قوتابخانەی ژریژە و دواتریش دێوەزناو، لەدرێژەی خزمەتی مامۆستاییدا، لە دایەرەی پەروەردە و بارهێنانی مەریوان بەرپرسیارەتی وەئەستۆ دەگرێت و دواتر بۆ سنە ئەگوزێیتەوە و لە قوتابخانەکانی شاری سنەدا وانە ئەڵێتەوە و ساڵی 1988 لە تاقیکاری پلەی سێی مامۆستایانی ئایینی بەشداری ئەکات و لە لایەن وزارەتی زانست و فێرکاری باڵا دوکتۆرای پێ ئەبەخشرێت.

مامۆستا ئەحمەدی نەزیری یەکێ لەو کەسانەیە کە مامۆستا قانع کاریگەری زۆری له سەر داناوە و بەرەو نووسین هەمیشه هانی داوە"

ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووە:

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

کۆکردنەوەی دیوانی مامۆستا مەلاحەسەنی دزڵی، زایڵەی زرێباری مامۆستاقانع، ساغ کردنەوە و لەچاپدانی تاریخ سەلاتینی هەورامان قازی عەبدۆڵڵای شەیدا وهەروەها ئەم بەرهەمانەشی ئامادەی چاپ کردووە.

کتێبی چریکەی میراجی ،" کتێبی هەورامانناسی له هەشت بەرگ و شش هەزار لاپەڕە[بەرەکۆڵێک لە هەورامانناسی]،بەرهەمی بڵاونەکراوەی مامۆستا ساڵحی ئەسپەرێزی ناسراو بە مۆحرێق، کتیێبی گەنجینەی وشەی کوردی، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی دیوانی فەریقی، کتێبی قسەخۆشەکوردییه کان و گوڵبژێرێک له ڕشتەی مرواری، کتێبی کایە کوردیەکان کە دووسەد و چوار گەمەی کوردی دەگرێتە بەر،"وهەروەها زۆرێک لە وتار ونووسینەکانیان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا به چپ گەیشتووەو و لە زۆرێک لە کۆنگرە ئەدەبیەکانی دەوروبەر بەشداریەکی چڕوپڕیان هەبووە.

بەداخەوە مامۆستانەزیری لە ڕۆژی 9ی خەرمانانی 1398 کۆچی هەتاوی لەتەمەنی 70ساڵیدا بۆ هەمیشە بەهۆی نەخۆشینی دڵەوە ماڵاوایی لە ژیان ئەکات و واشەی ئەجەل مەلی ڕۆحی دەڕفێنێ و تێکەڵ بە کاروانی نووسەرانی نەمر دەبێت و لە گۆڕستانی شاری سنە دەنێژرێ.

شاعێر کاک حامی غەریبیش ئەم شیننامەیەیی بۆ کۆچی دووایی مامۆستا ئەحمەدی نەزیری هۆنیوەتەوە:

  • "مامۆسای دڵسۆز ئەحمەد نەزیری
  • مۆرە کریا بێ پەی ساقی و ژیری
  • کەلامش فکر و قەڵەم ڕەوان بێ
  • ئەدیبێ داخدار سۆر و گۆران بێ
  • ئاد٘ وێنەی فەرهادٚ لەیلش وەڵاتش
  • چوون کۆکەن نەمەن یاوۆ ئاواتش
  • بەڵام جای پەنجەش جە دوور دیارەن
  • پەوکا بیستوون پەرێش خەمبارەن
  • حەیفەن بڕێزۆ ئا پەنجە و قەڵەم
  • بەش کۆر بۆ دیدٚەی چەرخی پڕستەم
  • نەزیری لوا باقیەن نامش
  • وەتەن دەی تاشە جە شێوە و فامش
  • هەورامان خاکش سەرەن عەیارش
  • بەر مەیۆ چەنەش دۆس و دڵدارش"

سەرچاوەکان: وتووێژی ساڵانی پێشووم لەگەڵ کاک ئەحمەدی نەزیری و هەروەها لاپەڕەیێ لە کتێبی کاروانی پێنووس[تەنیا بۆژیاننامەی مەلائەحمەد] نووسین وکۆکردنەوە: ساسان مۆنفەرێد[ِبێوەر][٢]

  1. سەرچاوە: ماڵپەری گەلاوێژ
  2. سەرچاوە: rojanpress