دەستپێک

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Welcomkurd.png

كورد كۆلێكت ده‌یه‌وێت ببێت بە سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی رۆژنامەگەری و ئەرشیفی نەتەوەی کورد.

ژماره‌ی بابه‌ت: ٣٬٨٧٥ | ژماره‌ی په‌ڕگه‌: ٩٬٧١٤

کوردکۆلێکت: لە خانەقین تا لاچین لە کرماشان تا عەفرین،،،، لە باشوور تا باکوور لە رۆژهەڵات تا رۆژئاوا ئەرشیفی نەتەوەیەک تۆمار دەکات.!

ئەوڕەحمانی حاجی مارف
249171231 .jpg

زانا و نووسەر و زمانزان و زمانناسی مەزنی کورد (ئەوڕەحمانی حاجی مارف) ، نیو سەدە بێ پسانەوە کونجکاو بەدوای وشەی کوردی و خجڵی کاری زمانەوانی، ئەمێستاش لەنێو وشە و قەڵەمی هەمووماندا دەژیت، یەکێکە لە سەرچاوە و کۆڵەکە سەرەکی و پتەوەکانی زمانی کوردی، بە نووسین و لێکۆڵینەوە و وەرگێڕان و سەرنجەکانی خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە نەتەوەکەی کردووە و لە زۆربەی لایەنەکانی زمان دواوە و گەلێک دیوی شاراوەشی دەرخستوون و پەردەی لەسەر هەڵماڵیون و ساغیکردوونەتەوە.

زانای گەورەمان (ئەوڕەحمانی حاجی مارف) لە دوای تەواوکردنی قۆناغی ئامادەییدا، بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن ڕوو لە وڵاتی ڕووسیا دەکات، سێزدە ساڵ لەوێ دەمێنێتەوە و بە هەوڵ و کۆشش و توانستی خۆی لە ڕێگەی خوێندنەوەی بەرهەمی نووسەرە گەورەکانی جیهان زمانی ڕووسی فێردەبێت. لە زانکۆی (لینینگراد) بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماجستێر بەدەستدەهێنێت، دواتریش لە (ئامۆژگاری ڕۆژهەڵاتناسیی ئەکادیمیای سۆڤیەتی لینینگراد) بە هاوکاری مامۆستا کوردەکەی پڕۆفیسۆر (قەناتی کوردۆ - کوردۆیف) ، کە کەڵک و قازانجێکی زۆری لێبینیوە و بۆ ئەو پاڵپشتێکی بەهێز بووە، نامەی دکتۆرایەکەی لەبارەی (مێژووی فەرهەنگنووسیی کوردی و شێوازی دانانی فەرهەنگی ڕووسی-کوردی) تەواودەکات و بڕوانامەی دکتۆراش بەدەستدەهێنێت.

لە ساڵی (1973) دا دەگەڕێتەوە و نیشتمان و لە کۆڕی زانیاریی کورد و زانکۆکانی: (سلێمانی و ئیبن ڕوشد و خانەقین) قۆڵی خزمەتکردن هەڵدەکات و وانە بە قوتابییانی بەکالۆریۆس و ماجستێر و دکتۆرا دەڵێتەوە و سەرپەرشتی دەیان نامەی ماجسێر و دکتۆرای کردووە، ئاریکار و هاندەری گەورەی قوتابییە کوردەکانی بەشی کوردی بووە لە شاری بەغدا و پاڵپشتێکی بەهێزیان بووە، هەروەها لە کۆلێژی پەروەردەی (ابن رشدی) زانکۆی بەغداو کۆلێژی ئادابی زانکۆی گەرمیان وانەی دەوتەوە.



درێژەی بابەت
بەختیار عەلی
Baxtar aliii.jpg

ناوى تەواوى: بەختیار عەلی محەمەد

پیشه‌ى ئه‌ده‌بى: رۆماننوس و شاعیر و نوسه‌ر

لە رۆژی 08-08-1966 لە گەڕەکی (ئیبراهیم پاشا)ی شاری سلێمانی لەدایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (شێخ سەلام) لە سلێمانی تەواو کردووە.

خوێندنی ناوەندی لە (ناوەندی ئەزمەڕ) و خوێندی ئامادەیی لە ئامادەیی "ھەڵکەوت"ی کوڕان تەواو کردووە.

لە هەردوو زانکۆی (سلێمانی و سەڵاحەددین ) خوێندکاری بەشی زەوی ناسی بووە.

لە خۆپشاندانەکانی ساڵی 1983ی خوێندکارانی زانکۆی (سەلاحەدین) لە هەولێر دەستی بریندار دەبێت.

بەهۆى برینداربوونیەوە لە ساڵى 1983 بە یەکجاری دەست لە خوێندنی زانکۆ هەڵدەگرێت و دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و بە تەواوەتی خۆی بۆکاری نوسین یەکلا دەکاتەوە.

لە ساڵی 1983 (قەسیدەی نیشتمان)، کە کۆنترین بەرھەمی بڵاوکراوەیەتی نوسیووە.

ساڵی 1985 بە هۆی بارودۆخی ناهەمواری باشورى کوردستان ئەم بەشەى کوردستان بەجێدەهێڵێت و ڕوودەکاتە رۆژهەڵاتى کوردستان، سەرەتا بۆ ماوەیەک لە ناوچەی (چەمپاراو) دەبێت و پاشان لە شاری بانە نیشتەجێ دەبێت، بەڵام بەهۆی بارودۆخی ناهەمواری شەری ئێران و عێراقەوە و ئەو پەستانە زۆرەی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەری دەبێت جارێکی دیکە دەگەڕیتەوە باشورى کوردستان.

لە ساڵى 1989یەکەم وتاری لە ڕۆژنامەی پاشکۆی عێراق دا بڵاوکردۆتەوە.

لە نێوان ساڵانی 1992 تا 1994چەندین کۆڕ و سێمینار لە شارەکانى سلێمانی و ھەولێر پێشکەشکردووە.





درێژەی بابەت
بەفرین ڕەشید
هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

له‌ دایكبووی شاری سلێمانیە، له‌ خێزانێكی هورنه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆست په‌روه‌رده‌بووە.

خولیای ئەو بۆ هونه‌ر‌یی شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ته‌مه‌نی لاوێتی، ئه‌وه‌ش به‌كاریگه‌ر‌یی كه‌سه‌ نزیكه‌كانی ناو خێزانه‌كه‌ی كه باڵاده‌ست بوون له‌م جۆره‌ هونه‌ره‌دا.

وەک خۆی دەڵیت: خۆشم باش بیرم نایه‌ته‌وه‌ كه‌ی ده‌ستم پێكردوه‌ به‌ڵام دڵنیام ئه‌م به‌هره‌یه‌ له‌گه‌ڵمادا له‌ دایكبووه‌.

پاش ئه‌وه‌ی كوردستان جێ دەهێلیت له‌ ساڵی 1999وە له‌ هه‌نداران نیشته‌جێبووە، ئەوەش هه‌لێكی باش بوو بۆ من كه‌ په‌ره‌ به‌ کارە هوەنەرێکانی بدات.

سەرەتا له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ستیکردووە بەکارەکانی و پاشان بۆ ئاشنابوون به‌ دوونیا هونه‌ری شێوه‌كاری و په‌یكه‌رسازی له یه‌كێك له‌ په‌یمانگیه‌كی ڕۆژئاوای شاری له‌نده‌ن به‌ناوی ئیلنگ ،هامرسمس ئه‌ند وێست له‌نده‌ن (Ealing, Hammersmith and West London College) له‌ بواری هونه‌ری دا دەست بەخوێند دەکات، كه‌ ‌ تێدا فێری سكێچ كردن و شێوازە هونەرێکان بووە به‌ڕێگا ئه‌كادیمه‌یه‌كه‌ی، پاشان ئاشنا بووە به‌ به‌كارهینانی بۆیه‌ی زه‌یتی و دواجار بەسەرکەوتوویی خویندنەکەی تەواودەکات.





درێژەی بابەت
بە‌‌هێ خانی حامی بەگی جاف

له‌ به‌گزاده‌كانى هۆزی گه‌وره‌ی جافه‌. ناوی (به‌هیه‌ كچى حاميد به‌گى مه‌جيد به‌گى عوسمان پاشاى كوڕى محه‌ممه‌د پاشاى جاف)ـه‌.

هەڵە کاتی درووست‌کردنی هێما: ون‌بوونی پەڕگە

ساڵى ١٩٢٥ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دايك بووه‌. له‌ ڕیزی یه‌كه‌مینه‌كانی ئه‌و كچانه‌ بووه‌ كه‌ بۆ خوێندن چوونه‌ته‌ قوتابخانه‌ى كوڕان. تا پۆلى پێنجى سه‌ره‌تايى خوێندووه‌ و چونكه‌ پۆلى شه‌‌ش نه‌بووه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

جگه‌ له‌ زمانى كوردى، عه‌ربى و كه‌مێك ئينگليزيش زانیوه‌. هاوسه‌رگيرى نه‌كردووه‌. ساڵى ١٩٩٠ چووه‌ته‌ وڵاتى به‌ريتانيا و تا ئێستاش له‌وێ نیشته‌جێیه‌ و به‌شدارى ده‌يان چالاكى سياسى و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ و خۆپێشاندانى كردووه. ڕۆژی ٢٠ی ٦ی ٢٠٢٥ كۆچی دوایی كردووه‌.




درێژەی بابەت
چەند خەسڵەتێکی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی نەمر
280098888.jpg

نووسینی: برایم محێدین عارف

شێخ مەحموودی حەفید (١٨٨١-١٩٥٦)لەنەوەی کاک ئەحمەدی شێخە. لەخێزانێکی ئایینی کوردپەروەرو خوێندەوارو ڕوناکبیر،هاتۆتە دنیاوە.

ساڵی ١٩٠٤لەگەڵ باوکیدا سوڵتانی عوسمانی عبدلحمید دەبینێ، لەگەڵ بینینی ئێشوئازاری میللەتەکەیدا گەورەدەبێت،دواتر دەیەوێ قەوارەیەک بۆ کورد دروستبکات و کوردستان لەژێر هەژمونی عوسمانیەکان دەربهێنێت،بەتایبەتی له ساڵانی شەڕی جیهانی یەکەمدا، زۆرتر دژی دەوڵەتی عوسمانی دەجەنگا، باوکی و برایەکی بەدەستی تورکەکان شەهید بون، شێخ دەیویست ئۆتۆنۆمیەک لەگەڵ ئینگلیزەکان بۆ کورد دەستەبەر بکات، چونکە تا ئەو بەروارە زۆرتر هاوکێشەی عوسمانیەکان دژی خواستەکانی گەلی کورد دەخولایەوە، لە دوا ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهانیدا، توانی لەگەڵ بەریتانیەکاندا بگاتەڕێکەوتن، ئیدارەیەکی کوردی پێک بهێنێت وببێتە حوکمداری کوردستان.

ساڵی(١٩١٨)زایینی، دواتر وەک مەلیکی کورستان دانی پیادا بنێن،جارێ تر لە ساڵی (١٩١٩ز) لەگەڵ بەریتانیەکان،تێک دەچێت،چونکە نەیان هێشت وەفدێ بنێری بۆ کۆنگرەی پاریس بۆ چەسپاندندنی مافەکانی گەلی کوردلەونێوەندە جیهانیەدا،لەژیانیدا لەگەڵ حکومەتی عێراق،عوسمانیەکان، بەریتانیەکان،دەکەوێتە جەنگەوە، تائینگلیزەکان لەشەڕی دەربەند بازیاندا دەیگرن ودەینێرن بۆ هندستان، دوایی دەزانن جەماوەری زۆرە و بێ شێخ هیچیان پێناکرێت دەیهێننەوەجارێ تر دەیکەنەوە بەمەلیکی کوردستان ساڵی (١٩٢٢)، تا ئیدارەیەکی کوردی پێک دەهێنێ کەپایتەختەکەی لەشاری سلێمانی دەبێت، لەگەڵ سوپایەکی نەتەوەیی بەناوی سوپای نەتەوەیی، حکومەتەکەی شێخ مەحمودچەند خەسڵەتێکی تایبەت لە مێژووی کوردا لە خۆ دەگرێت، لێرەدا ئاماژە بەبەشێک لەخەسڵەتەکانی حکومەتەکەی شێخ دەدەین:

یەکەم کابینەی وەزاری کورد:


درێژەی بابەت
ڕێباز قەرەداخی

ناسنامەی پیشەیی: ڕێباز قەرەداخی

2026-05-18 at.jpg

​(شاعیر، دۆبلێر و ڕاهێنەری هونەری دەنگ)

زانیارییە کەسییەکان

  • ​ناو: ڕێباز حەسەن کەریم
  • ​نازناوی هونەری: ڕێباز قەرەداخی
  • ​ساڵی لەدایکبوون: ٢/٤/١٩٩٠ (سلێمانی)
  • ​دەستپێکی کار: ٢٠٠٨ (بواری نووسین و ئەدەب)

وێستگە ئەدەبییەکان (شیعرو قەسیدە)

​وەک شاعیرێکی نوێخواز، خاوەنی چەندین بەرهەمی دیارە کە بە قووڵی و ڕەهەندی مرۆیی و فەلسەفی ناسراون:

1. ​خەیاڵێک بۆ کچێتی دایکم: تێکستێکی قووڵی مرۆیی و سۆزدارییە دەربارەی یادەوەرییەکانی ڕابردوو.

2. ​نامەیەک لە گوڵە مێخەکەوە: پڕۆژەیەکی ڤیدیۆ-شیعریی مۆدێرن و نوێخواز.

3. ​بەیانیت باش: قەسیدەیەکی کورت و کاریگەر بە زمانێکی سادە و مانا قووڵ.



درێژەی بابەت